حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا 18 ڕۆژنامەنووس لە وڵاتەکەدا کوژراون.
وەزارەتی کلتور و ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرجەم حاڵەتەکانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و تاوانەکانی دیکەی دژی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنەکان لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.
وەزارەتەکە وتیشی 13 ڕۆژنامەنووسی دیکە برینداربوون، هەشت ڕۆژنامەنووسی دیکە ڕفێندراون یاخود دەستگیرکراون و سێ ڕۆژنامەنووسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
وتیشی کۆمەڵێک تاوان دژی ڕۆژنامەنووسانی 11 وڵات ئەنجامدراون، بە ڕۆژنامەنووسانی ئۆکرانیاشەوە.
سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس