Accessibility links

105 ڕۆژنامه‌وان له‌ سـاڵی 2010 دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌

105 ڕۆژنامه‌وان له‌ سـاڵی 2010 دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌
105 ڕۆژنامه‌وان له‌ سـاڵی 2010 دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌

ڕێکخراوێکی چاودێری میدیا له‌ ڕاپۆرتێکیدا که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت ، له‌ ساڵی دوو هه‌زار و ده‌دا ، 105 ڕۆژنامه‌وان له‌ ده‌می به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیاندا کوژراون.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی( هه‌ڵمه‌تی سیمبۆلی میدیا) ده‌ڵێت کوژرانی ڕۆژنامه‌وانان بۆته‌ نه‌خۆشیه‌کی بێ چاره‌سه‌ر.

بله‌یس لیمپن ، ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانیوه‌ میکانیزمێکی کاریگه‌ر دابنێت تا لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌کان له‌ کوژرانی ڕۆژنامه‌وانان بداته‌ داگا.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ هه‌ردوو وڵاتی مه‌کسیکۆ و پاکستان ، مه‌ترسیدار ترین دوو وڵاتن بۆ کاری میدیا ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ته‌نها له‌مساڵدا له‌ هه‌ر یه‌ک له‌و دوو وڵاته‌ چوارده‌ ڕۆژنامه‌وان کوژراون.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ چاودێریه‌ی میدیا، ده‌ڵێت ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانانی کوژراو له‌مساڵدا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی دوو هه‌زار و نۆدا که‌متره‌ ، به‌ڵام ژماره‌که‌ له‌ چاو پێراردا زۆرتره‌.

له‌ ساڵی دوو هه‌زار و هه‌شتدا ، نه‌وه‌ت و یه‌ک ڕۆژنامه‌وان کوژراون.

This item is part of

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG