ژێنڕالی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا جۆزف ڤوتل، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا كاتێك یه‌كشه‌مه گه‌یشته عێڕاق هیچ لێدوانێكی بۆ په‌یامنێران نه‌دا، شوێنێك چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به گرتنه‌وه‌ی دواین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا زانیاری پێبگات.
ڤوتڵ هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بێت كه داخوا دوای كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا چ كارتێكردنێكی بۆ سه‌ر عێڕاق ده‌بێت،شوێنێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاكتیكی نوێی بۆ شه‌ڕكردن، واتا زه‌ربه‌لێدان و هه‌ڵاتن به‌كار دێنێت.
ڤۆتڵ گوتوویه‌تی چاوه‌ڕوانی ناكات كێشانه‌وه‌ی زیاتر له ٢،٠٠٠ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سوریا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێگای سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێڕاق بگرێته‌وه، جێگایه‌ك ئه‌مه‌ریكا زیاتر له ٥،٠٠٠ سه‌ربازی لێیه. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه كه‌م یان زۆر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه. ئه‌و گوتی ته‌نیا ده‌مانه‌وێت دڵنیابین كه توانایی گونجاومان له عێڕاق دا هه‌بێت كه بۆ پشتیوانی كردن له به‌ره‌وپێشچوونی عێڕاقێكان پێویستمانه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێشتا له عێڕاق هه‌ره‌شه‌یه و هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕیان وایه كه ڕێبه‌ری ئه‌و تاقمه، ئه‌بووبه‌كر ئه‌ل-به‌غدادی ده‌كرێت له به‌غدا دا خۆی شاردبێته‌وه.
له وتووێژێكی ڕۆژی هه‌ینی،ڤوتل به ڕۆیتێرزی گوت پێشنیار ده‌كات دابین كردنی چه‌ك و یارمه‌تی دا به هێزه‌كانی دێمۆكڕاتی سوریا به شێوه‌ی پێویست درێژه‌ی پێبدرت و گوتی ئه‌و هێزانه هه‌روا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر داعش و پێشی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ده‌گرن.
ڤوتل گوتی بۆی هه‌یه داعش هێشتاش ده‌یان هه‌زار چه‌كداری له سوریا و عێراق دا هه‌بێت كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و ڕێبه‌ران و سه‌رچاوه‌یان هه‌یه كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به یاخیگه‌ری بكه‌نه‌وه.