Accessibility links

شای ئوردن شارەزایەکی ئابوری ڕادەسپـێرێت حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت


بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە ئوردن، شا عەبدوڵڵا ئەمڕۆ دووشەممە عومەر ئەلڕەزازی ڕاسپاردووە حکومەتی نوێی وڵاتەکە پـێکبهێنێت، ئەمەش پاش دەست لە کارکێشانەوەی هانی ئەلمولقی لە پـۆستی سەرۆک وەزیر.

هەردوو ماڵپەڕی هەلا و ئەلڕایەی نزیک لە دەوڵەتی ئوردن ئەمڕۆ هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە، دەڵێن شا عەبدوڵڵا دەست لە کارکێشانەکەی ئەلمولقی پەسەندکردووە و فەرمانی بە دکتۆر عومەر ئەلڕەزاز کردووە حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت.

ئەم گۆڕانکاریـیەی ناو ئوردن پاش ئەوە دێت کە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لەو وڵاتە بەڕێوەچوون وەک ناڕەزایی بەرامبەر زیادکردنی باج لە کاتێکدا خەڵکی بەدەست گرانی ژیانی و کەمی موچە دەناڵێنن.

کاربەدەستان دەڵێن 60 کەس دەسـتگیرکراون لەسەر سەرپـێچی و توندوتیژی لە بەرامبەر هێزەکانی ئاسایش.

لە ئێستادا هیواکان لەسەر عومەر ئەلڕەزازە کە شارەزایـیەکی ئابوریـیە و خوێندنی لە زانکۆی هارڤەردی ئەمەریکی تەواوکردووە لە بواری پلاندانانی ئابوری و هەروەها لە هەمان زانکۆ دکتۆرای لە بواری یاسا وەرگرتووە. ناوبراو لە 14 ی مانگی یەکی ساڵی 2017 لە پـۆستی وەزیری پەروەردە و فێرکردن بووە.

XS
SM
MD
LG