گوتەبێژی حکومەتی ئوردن دەڵێت هێرشێـکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆفیسێـکی حکومەت لە کەمپی بەقعەی پەنابەرانی فەڵەسـتینی لە قەراغ عەمـمانی پایتەخت و لە ئاکامدا 5 کەس کوژراون.
محەمەد ئەلمۆمەنی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕاگەیاند کە بۆخۆشی گوتەبێژی حکومەتە، گوتی هێرشەکە تێرۆرستی بووە و نزیکەی حەوتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کرایە سەر ئۆفیسی موخابەراتی گشتی لە کەمپەکە و پـێنج کەسە کوژراوەکە بریتین لە 5 سەرباز.
کەمپی بەقعە 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی عەمـمانەوە دورە و گەورەترین کەمپی ئاوارە فەڵەسـتیـیەکانە لەو وڵاتە و نزیکەی 100 هەزار پەنابەری فەڵەستـتینی لەخۆدەگرێت لە کۆی ئەو 2 ملیۆن فەڵەستینیەی لە ئوردن دەژین.
کاربەدەسـتانی ئاسایشی ئوردن دەڵێن لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپـێکردووە و دواتر وردەکاری زیاتری لەسەر بڵاودەکەنەوە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.