Accessibility links

ڕۆی دووشەممە بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شای ئوردن دەکات


شا عەبدوڵای ئوردن
شا عەبدوڵای ئوردن

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شا عەبدوڵای ئوردن دەکات کە هاوپەیمانێکی نزیکی ئەمەریکایە، ئەمەش لە یەکەمین کۆبوونەوەی بایدندا لەگەڵ ڕابەرێکی وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەدوای دەستبەکاربوونی بایدنەوە ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی شای ئوردنە لە کۆشکی سپی، ڕۆژی سێشەممەش بۆ خوانێکی کاری بەیانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرسدا دەبێت. دواتریش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکندا کۆدەبێتەوە.

شا عەبدوڵا یەکەمین ڕابەری عەرەبییە لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدندا کۆببێتەوە، دواتریش وابڕیارە لە 26 ی مانگی حەوتدا سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی لەگەڵ بایدندا کۆببێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بایدن و سەرۆک وەزیری نوێی ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێتدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG