Accessibility links

سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئوردن: ناچینە ناو خاکی سوریا

  • VOA News

سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئوردن دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی ناچێتە ناو خاکی سوریاوە و ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستیـیان نیـیە.

ماڵپەڕی فەرماندەیەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە زاری فەریق ڕوکن مەحمود عەبدولحەلیم فریحات بڵاویکردەوە کە گوتویەتی پـیاداچوونەوە بە لەشکری وڵاتەکەیان دەکەن بە شێوەیەک لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئێستا بگونجێت کە هەڕەشەی تێرۆرستی هەیە، بەڵام گوتیشی لەشکری ئوردن هیچ بوونێـکی لە ناو سوریا نابێت و ناچێتە ناو خاکی ئەو وڵاتە وەک هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاند بڵاویان کردووەتەوە.

پـێشتر حکومەتی ئەسەد ئوردنی تۆمەتبارکرد بەوەی لە پـلانێکدا بۆ کردەوەیەکی سەربازی لە باشوری سوریا دەستی هەیە. ئاگاهیشی بە عەممان دا لەوەی دیمەشق وەکو هێزێکی دوژمن مامەڵە لەگەڵ هەر هێزێـکی ئوردن دەکات ئەگەربێت و بەبێ هەماهەنگی لەگەڵی بچێتە ناو خاکی سوریاوە.

جێی ئاماژەیە گروپی توندڕەوی سەر بە داعش لە نزیک سنوورەکانی ئوردن لە سوریادا هەن، ئەمەش جێی نیگەرانی عەممانە. ئەم وڵاتە سنوورێکی بە درێژی زیاتر لە 370 کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا هەیە.

XS
SM
MD
LG