Accessibility links

ئەردەن و ڕوسیا سەبارەت بە ڕەوشی باشووری ڕۆژئاوای سوریا کۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەردەن ئەیمەن سەفەدی وتی وڵاتەکەی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڕوسیادا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەستاندنی شەڕ لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا و کەمکردنەوەی قەیرانە مرۆییەکان لەو ناوچانەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەردەن ئەیمەن سەفەدی وتیشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤدا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.

جێی ئاماژەیە حکومەتی سوریا کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی لێدەکرێت ئەرکێکی سەربازیی دەستپێکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی باشووری ڕۆژئاوای سوریا و وەدەرنانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچانەدا.

هەروەها ئەم ئەرکە سەربازییەی حکومەتی سوریا لەو ناوچانەدا بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و خەڵکانی ئەو ناوچانەی ناچار کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و هەڵبێن، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت 160 هەزار کەس لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا بوونەتە پەنابەر و بەرەو سنوورەکانی ئەردەن و بەرزاییەکانی گۆلان هەڵهاتوون.

ئەردەنیش کە ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سوری وەرگرتووە دەڵێت چیتر پەنابەری دیکەی سوریی وەرناگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG