ئه‌مڕۆ هه‌ینی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به هه‌زاران که‌س به‌شداریـیان له خۆنیشاندانه‌کانی ئوردن کرد بۆ ئه‌وه‌ی گوشاربخه‌نه سه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تازه له‌سه‌رکار داندراو ده‌ست به جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕیفۆرمه سیاسیانه بکات که به‌ڵێنی داون.
خۆنیشاندانه‌کانی عه‌ممان ڕۆژێك پاش ئه‌وه ده‌کرێن که گه‌وره‌ترین پارتی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدۆڵا کرد بۆ تاووتوێـیکردنی داخوازیـیه‌کانیان.
له کاتێک هه‌ندێک داوایان کردووه سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌ست نیشانکراو مه‌عروف ئهلبخیت ده‌ست له کار بکێشیته‌وه، ڕێبه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌رفه‌تی ده‌ده‌نێ بۆ جێبه‌جێکردنی چاکسازی.
پێشترێکی ئه‌م هه‌فته‌یه، شا عه‌بدوڵا حکومه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه له پاش چه‌ند هه‌فته خۆنیشاندانی دژ به حکومه‌ت که ئیلهامیان له ڕاپه‌ڕینی سیاسی له تونس و میسر وه‌رگرت.
دوابه‌دوای دیداری پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئیخوان ئه‌لموسلیمین، شا عه‌بدوڵا دانی پیادانا چاکسازی له‌سه‌ر خۆ به‌ڕێوه‌چوه. ئه‌و گوتیشی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت پێکه‌وه کار بکه‌ن تا وڵاتیان ڕۆڵی گه‌وره‌تریان له بڕیاردان هه‌بێت.
یه‌کێک له داوا سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین گۆڕینی ده‌ستوره بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌سـه‌ڵاتی زیاتری هه‌بێت بۆ دانانی سه‌ره‌ک وه‌زیر که ئێستا مافی تایبه‌تی پادشایه.