ئه‌ندامانی خێڵی سه‌ره‌کی به‌ده‌ویـین له ئوردن چوونه پاڵ ئوپۆزسیونه‌وه له داواکاریـیه‌کانی بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی سیاسی ده‌ستبه‌جێ له‌و وڵاته‌دا و ئاگاهیان دا به شا عه‌بدوڵا له‌وه‌ی دووچاری ڕاپه‌ڕینێکی گشتی ده‌بێته‌وه گه‌ر داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کات.
له نامه‌یه‌کدا بۆ پادشایه‌تی ئوردن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، 36 ئه‌ندامانی خێڵه‌که داوای گۆڕانکاریان کرد به‌سه‌ر قانونه‌کانی هه‌ڵبژاردن که ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ڕێ ده‌دات به لایه‌نگرانی شا عه‌بدوڵا ده‌ستبه‌سه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بگرن.
پیاوه خێڵه‌کیه‌کان هه‌روه‌ها داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێـیان کرد که چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی په‌رله‌مانی ڕوون و ئاشکرا بکات له‌سه‌ر بنه‌مای قانونه هه‌موارکراوه‌کان.
هه‌روه‌ها ئاگاهیان دا له‌وه‌ی زه‌ودکردنی ئازادی و دزیکردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی سا ئیتر زوو یا دره‌نگ که‌وتبێت له ئوردن ئه‌وا ڕه‌نگه دووچاری راپه‌ڕینێکی گشتی به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕاپه‌رینه‌کانی تونس و میسر بێته‌وه.