Accessibility links

هێزەکانی ئاسایشی ئوردن چەند پـلانێـکی تێرۆرستی داعش لە وڵاتەکەیان پـوچەڵ دەکەنەوە


دەزگای ئاسایشی گشتی ئوردن دەڵێت چەند هێرشێـکی داعشی پـوچەڵکردووەتەوە کە بە نیازبوون چەند شوێنێـکی سیڤیل و لەشکری لە وڵاتەکەیاندا بکەنە ئامانج.

دەزگاکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی بەهۆی چەند زانیاریـیەکی ورد کۆمەڵێـک پـلانی تێرۆرستی پەیوەست بە داعشیان بۆ ئاشکرابوو کە ئامانجیان تێـکدانی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکە بووە.

پاشان نووسراوە هێزەکانی ئاسایش چاودێری ئەو گروپە تێرۆرستیەیان کردووە کە لە پشـت دانانی پـلانەکانەوە بوون، هەتا لە بینایەکدا لە شاری ئێربد لە باکوری ئوردن کۆبوونەتەوە و گەمارۆیان داون. دەڵێن داوایان لێکردوون خۆیان بەدەسـتەوە بدەن، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە و سەرئەنجام هێزەکانی ئاسایشیش هێرشیان کردووەتە سەریان و لە ئاکامدا 7 چەکداریان کوژران و یەکێـکیان دەسـتگیرکراوە.

ئەفسەرێـکیش بە پلەی نەقیب لە هەڵمەتەکەدا گیانی لەدەسـتداوە و 4 ئەندامی دیکەی هێزەکانی ئاسایش و 2 کەسی سیڤیل برینداربوون.

XS
SM
MD
LG