کاربەدەسـتانی ئوردن دەڵێن پـۆلیسێـکی وڵاتەکەیان لە بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی عەممانی پایتەخت تەقەی لە ڕاهێنەران و پـۆلیسەکان کردووە و 3 ڕاهێنەری بیانی کوشتووە بەر لەوەی تەقەی لێبکرێت و بیکوژن.
محەمەد ئەلمومەنی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕاگەیاند و گوتەبێژی حکومەت ئەمڕۆ دووشەممە گوتی ڕاهێنەرە بیانیـیەکانی کوژراون، دووانیان ئەمەریکایـین و یەکێکیان خەڵکی ئەفریکای باشورە. گوتیشی هەروەها دوو ڕاهێنەری ئەمەریکایی و 4 ی ئوردنیش برینداربوون، لەوانە یەکێـکیان برینەکانی قورسە.
جێی ئاماژەیە ئەو بنکەیە دەکەوێتە ناوچەی ئەلموەقر و تیایدا پـۆلیسی عێراقی و فەڵستینی مەشق و ڕاهێنانیان پـێدەکرێت.