هه‌زاره‌ها که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئوردن و داوای چاکسـازی و ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌میر ئهلڕفاعیان ده‌کرد.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـانده‌ران به هوتافکێشـانهوه به شه‌قامه‌کانی عه‌مـمانی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه ڕێـپـێوانیان سـازکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن چه‌ندین خۆپـیشـاندانیان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجام دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی تونس که بوونه مایه‌ی لادانی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له ده‌سه‌ڵات.
ئوردنیـیه‌کان داوای که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی خۆراک له بازاڕدا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ڵێن حکومه‌ت شـکستی هێناوه له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا.
خۆپـیشـاندانه‌کان به‌رده‌وامبوون سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌میر ئه‌لڕفاعی داویه‌تی بۆ زیادکردنی موچه‌ی کارمه‌ندانی حکومه‌ت و خانه‌نشینان.