کاربه‌ده‌سـتانی حکومی ئوردن ده‌ڵێن مه‌عروف ئه‌لبه‌خیت سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان گوتیان شـا عه‌بدوڵڵا به نیازه عه‌ون ئه‌لخه‌ساونه که دادوه‌ره له دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و پـۆسته ڕاسپـێرێت و کابینه‌یه‌کی نوێی حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که زۆرینه‌یه‌کی په‌رله‌مان داوایان له شـا عه‌بدوڵڵا کرد به‌ڕێز به‌خیت له پـۆسته‌که‌ی لابدات.
زۆربه‌ی ئوردنیـیه‌کان وه‌ها له سه‌رۆک وه‌زیریان ده‌ڕوانی که که‌سێـکه ناتوانێت به گورجی چاکسـازی بکات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی دوو له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه‌ی کران بۆ گۆڕانکاری سیاسی له ئوردن شـا عه‌بدوڵڵا حکومه‌تی پـێشـووی لادا و به‌ڕێز به‌خیتی له پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر دامه‌زراند.
پاشـان شـا عه‌بدوڵڵا داوای له حکومه‌تی نوێ کرد به کردار و گورجانه هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دیهێنانی چاکسـازیـیه‌کان بنێت.
دواتر هه‌زاران ئوردنی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حکومه‌تیان کرد له‌سه‌ر زیادکردنی به‌هاکانی خۆراک و سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها خاوی له چاکسـازیـیه سیاسیـیه‌کاندا.