له ئۆردن، پۆلیسی دار‌و تێڵا به‌ده‌ست به گژ خۆپێشانده‌رانی دروشمیان ده‌گوتنه‌وه داچو.
ئه‌م بهگژیهکداچونه هه‌ێنی له عه‌ممان پاێته‌ختی وڵات ڕویدا، پاش ئه‌وه‌ی به سه‌دان که‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای چاکسازییان له حکومه‌ت کرد.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند 9 که‌س، زۆربه‌یان ڕۆژنامه‌وان، برینداربون پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس به دار لێدابون.
له مانگی 6، شاعهبدۆڵلای ئۆردن هێندێک له‌به‌ردانواندن و نه‌رمی نیشاندا وه‌ک هه‌ۆڵێکی بۆ جێ به‌جێ کردنی داواکانی خۆپێشانده‌ران.
ئه‌و گوتی ههۆڵ بۆ چاکسازیه‌کان ده‌دات که ڕێگه ده‌ده‌ن له پاشه ڕۆژ حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی پارله‌مانی پێک بهێندرێت.