له‌گه‌ڵ جیاوازی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین گرتونیه‌ته‌وه، وه‌لێ هاوبه‌شیه‌ک له نێوان هه‌موویاندا هه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌مووی به به‌رگری سیڤیلی ناودێر ده‌کرێن.
یوست هێڵترمان ، جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت پێێ وانیه لادانی ڕژێمه‌کان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌ران بووبێت ، به‌ڵام چونکه ڕژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا وه‌ڵامیان بۆ داخوازی و خواسته‌کانی خه‌ڵک پێنه‌بوو، ئه‌وجا خۆپیشانده‌ران داواکانیان گۆڕی بۆ لادانی ڕژێمه‌کان.
به‌ڕێز هێڵترمان ده‌شڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی خۆیان له خۆپیشاندانه‌کانی میسر و تونسه‌وه وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت لێکچونه‌کان زۆرن ، به‌ڵام چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا جیاوازن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ یوست هێڵترماندا کردوویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:49 خوله‌که.