Accessibility links

سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا: چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت


سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن ڕاتکلیف

سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن ڕاتکلیف وتی چین " لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت و ئازادی لە جیهاندا." لەکاتێکدا واشنتن کۆتوبەندی خستە سەر پێدانی ڤیزا بە ئەندامانی حیزبی شیوعی چینی.

لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردۆتەوە، ڕاتکلیف چین تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی دزینی نهێنی کار و تەکنەلۆجیای بەرگری ئەمەریکا.

نوسیویەتی " لەمڕۆدا کۆماری گەلی چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمەریکا و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت و ئازادی لە جیهاندا."

هەروەها باسی لە فشارە ئابوورییەکانی بریکارە چینیەکان کرد کە هەوڵیانداوە لەڕێی ئەو فشارانەوە کاربکەنە سەر یاسادانەرانی ئەمەریکا یاخود پێگەیان لاواز بکەن.

ڕاتکلیف نوسیویەتی " زانیارییەکانمان دەریدەخەن پەکین بە ڕێکخراوی ئەم جۆرە ئەرکانە جێبەجێ دەکات بۆ کارکردنە سەر ئەمەریکا، سەرکردایەتی چین هەوڵ دەدات مافەکانی تاک لەژێر ئیرادەی حیزبی شیوعیدا بێت."

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەندامانی حیزبی شیوعی چین " دژی بەهاکانی ئەمەریکان و بەشدارییان لە چالاکییە زیانبەخشەکاندا کردووە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG