Accessibility links

جان بۆڵتن دەڵێت کۆشکی سپێ هەروا بەڵێندارە گوشار بخاتە سەر ئێران


بۆڵتن بۆ وتووێژی سێ ڕۆژە لە گەڵ هاوتایانی ئیسڕایل و ڕووسیا لە ئیسڕایلە کە چاوەڕوانی دەکرێت تیشکە بخەنە سەر تێکەڵاوی لە شەرەکانی هەریمی کە سوریاش دەگرێتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێیتدپرێس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جان بۆڵتن یەکشەمە گوتی کە ئێران نابێت لەسەرخۆیی ئەمەریکا بە هەڵە بە لاوازی تێبگات، دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری هێرشەکانی لەشکری بۆ سەر ئێران ڕاگرت کە بۆ وەڵامدانەوە بە بەردانەوەی فڕۆکەی بێ فرۆکەی وانی ئەمەریکا دەبوو.

پەیامی توندی بۆڵتن وێدەچوو نەك بۆ ئێران، بەڵکوو بۆ مسۆگەرکردنەوەی هاوپەیمانانی سەرەکی ئەمەریکاش بوو کە کۆشکی سپی هەروا بەڵێندار بە گوشارخستنەسەر ئێرانە. ئێسڕایل، لە گەڵ وڵاتانی عەڕەب لە کەنداو، ئێران بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەرخۆیان دەزانن، و هەڵوەشاندەوەی هێرش بۆ سەر ئێران لە لایەن تڕامپەوە پرسیاری سەبارەت بە خوازیاری ئەمەریکا پێک هێناوە کە داخوا زۆر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەکار دێنێت یان نا.

سەرۆک وەزیری ئیسڕایل بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە توندی ڕەخنەی لە ئێران گرتووە، بەڵام ئەو ئێستا لە قەیرانەکانی ئێستای ئەمەریکا و ئێران بێ دەنگە.

سەرۆک وەزیر گوتی تێکەڵاوی ئێران لە کیشەکانی هەریمە لە ئاکامی ڕێکەوتنی ناوکییە، و پێشتریش "هەڵمەتی هێرشبردن" دەستپێکردووە، بەڵام دوای ڕێکەوتنەکە پەرەی پێداوە و هیچ پەیوەندی بە چوونە دەری ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە نیە.

نەتانیاهوو هیچ ئاماژەی بە پاشەکشەکردنی ترامپ لە بڕیاری هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئێران نەکرد، بەڵام گوتی بە پلانەکانی ئەمەریکا بۆ گوشاری ئابووری زیاتر خستنە سەر ئێران "پێ خۆشحاڵ" بوە.

فەرماندەیەکی لەشکری ئێران یەکشەمە گوتی کە هەر شەڕێک لە گەڵ ئێران ئاکامەکانی بێ سنوور لە سەرانسەری هەریمەکە بەدوا دا دێت و ژیانی هێزەکانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسیەوە.

XS
SM
MD
LG