Accessibility links

ڕاپۆرت: جۆو بایدن ڕۆژی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت


کەناڵی هەواڵی ئین بی سی ئاماژەی بەوەدا جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حیزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 دا ڕابگەیەنێت.

پەیامنێرێکی کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە ئاماژەی بە ناوەکەی نەدا بڵاویکردەوە بایدن دوای ئەوە دەچێت بۆ پیتسبێرگ و دواتر لە هەفتەکانی داهاتوودا سەردانی ئەو چوار ویلایەتەی ئەمەریکا دەکات کە زووتر دەنگدان تیایاندا بەڕێوەدەچێت.

بەمەش جۆو بایدن دەبێتە کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکانی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا لە ساڵی 2020 کە هەوڵدەدەن کۆشکی سپی لەژێر دەستی سەرۆک ترامپدا دەربهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG