Accessibility links

جێرێمی هەنت وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی بەڕیتانیا دیاریکرا


وەزیری نوێی دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی جێرێمی هەنتی وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی بەڕیتانیا دیاریکرد، ئەمەش دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

ئۆفیسی مەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " شاژن ڕازیبووە جێگر جێرێمی هەنت وەکو وەزیری دەرەوە و کاروباری کامن وێڵث دیاری بکات."

جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی پێشووی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دەستی لەکارەکەی کێشایەوە بەهۆی ئەوەی کە ڕازی نەبوو بە پلانەکانی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەمە دووەم دەست لەکارکێشانەوەیە لە ماوەی یەک ڕۆژدا، بە چەند کاتژمێرێکی کەم دوای ئەوەی وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەیڤد دەیڤز دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، بۆریس جۆنسنیش بە هەمان شێوە وازی لە پۆستەکەی هێنا. ئەمەش وەکو هەنگاوێک لەدژی پلانە تایبەتییەکانی مەی بۆ هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG