هه‌ر ساڵ سه‌دان که‌س له کوردانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به هۆی ناله‌باری ژیان و گیروگرفتی ڕامیاری و ترس به‌ره‌و هانده‌ران سه‌ر هه‌ڵده‌گرن که به ڕاستی نازانن سه‌رنوشتیان به‌ره‌و کوێ ده‌یانبات و ئاخۆ به ئاواته‌کانیان ده‌گه‌ن یان نا. کێشه‌ی په‌نابردنه وڵاتانی ده‌ره‌وه به هیوای دۆزینه‌وه‌ی ژیانێکی له‌بار و باشتر، ئه‌مرۆ گرفتێکه جیهانی گرتۆته‌وه به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکای باکور، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه پێوانه‌ی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنی ئه‌و که‌سانه وه یاخود به زۆر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیان.
جه‌مشید به‌هرامی که ڕۆژنامه‌نووسێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته به تازه‌گی پاش ده‌ستگیرکردنی له یۆنان ره‌وانه‌ی کوردستان کراوه‌ته‌وه. له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی ڕوو ده‌که‌نه ئه‌وروپا خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی باشور هیچ گرفتێکی ڕامیاریان نییه و ئێره ئه‌وروپایه بۆیان، به‌ڵام ئێمه و مانان که له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوین، بنه‌ماڵه‌کانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر چاودێریدان و ئازاری سیستمی ئیتلاعاتی ئێران و به به‌رده‌وامی بانگیان ده‌که‌ن و فیشار به‌سه‌ریان دێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه لێره نه‌مێنین، هه‌روه‌ها کورده‌کانی ڕۆژئاوا واته کورده‌کانی سوریا به هه‌مان شێوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:53 خوله‌كه.