ماوه‌یه‌که چه‌ندین دارسـتانی کوردسـتانی ئێران له مه‌ریوان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه سـووتاون و زیانی زۆر گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشـتووه.
ڕۆژنامه‌نووس جه‌مشید به‌هرامی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌گه‌لێـکی باوه‌ڕپـێـکراو سـوپای پاسـداران ده‌سـتی له‌و ئاگرکه‌وتنه‌وانه‌دا هه‌یه. ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له دوایـین ئاماریدا ده‌ڵێت له ماوه‌ی که‌متر له دوو مانگدا 202 ئاگر تا ئێسـتا که‌وتوونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:56 خوله‌كه.