هه‌ر به‌و شێوه‌ی پارت و ڕێکخراوه‌کان له ڕێگای جۆراو جۆره‌وه ئه‌یانه‌وێت زانیاری له باره‌ی پلانه‌کانی ڕژێمه‌وه به ده‌ست بێنن، ڕژێمیش که باڵا ده‌ستتره هه‌وڵ ده‌دات دیواره‌کان بشکێنیت وخۆی بخزێنێته ناو پارت و ڕێکخراوه‌کان.
جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌ر وا بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، به‌ڵام له‌م لاشه‌وه هه‌وڵ دراوه بۆ به‌ربه‌ستکردنی ئه‌و هه‌وڵانه و ده‌سه‌ڵات که‌مترین سه‌رکه‌وتنی له‌و بواره‌دا به ده‌ستهێناوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:10 خوله‌كه.