بەڕێوبەری ئەمازۆن جێف بیزۆس وتی 10 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ زانایان و چالاکەوانان و ئەو گروپ و ڕێکخراوانەی کە لە هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە جیهاندا.
بیزۆس کە دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە لەنێو ئەو پارەدارانەدایە کە پارەیەکی باش دەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە خراپەکانی گەرمبوونی زەوی.
بیزۆس لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وتی " گۆڕانی کەش و هەوا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر هەسارەکەمان. دەمەوێت هاوشانی ئەوانی دیکەدا کاربکەم بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ئەم هەسارەیە کە هەموومان لەسەری دەژین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز