ئه‌مڕۆ 6 ی مانگی یه‌کی 2011 نه‌وه‌ده‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه. ئایا ئه‌م له‌شـکری ئێسـتای عێراقه درێژه‌دانی ئه‌و له‌شـکره‌یه که له سـاڵی 1921 دا دامه‌زراوه یان نا؟
جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌کانی پاراسـتنی هه‌رێمی کوردسـتان و بریکاری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت نه‌خێر، چونکه له سـاڵی 2003 دا دوای پـرۆسه‌ی ئازادی عێراق و له ده‌می حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکی پـۆڵ برێمه‌ر بڕیارێـک ده‌رچوو بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی هه‌موو داموده‌زگا سه‌ربازی و ئاسایشی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی عێراق ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به حزبی به‌عسی عێراقه‌وه. پاشـان له سـاڵی 2004 جارێـکی دیکه سوپای عێراق به شێوازێـکی نوێ و به پـێی ئه‌و حکومه‌ته نوێـیه‌ی که عێراق پـێویسـتێتی دامه‌زرایه‌وه. بۆیه ده‌توانێن بڵێن ئه‌م سـوپایه‌ی ئێسـتای عێراق نه له شێواز و نه له شێوه‌ی کارکردن و نه له شێوازی هه‌یکه‌لی دروسـتکردنی ئه‌و سوپایه‌یه و نه له ئامانجه هه‌مان ئه‌و سـوپایه‌ی جارانی عێراقه.
پاشـان جه‌بار یاوه‌ر له درێژه‌ی گفتوگۆکه‌یدا ده‌ڵێت " من وه‌کو کوردێـکی دانیشـتووی هه‌رێمی کوردسـتان و هاوڵاتیـیه‌کی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقم ده‌بێت پابه‌ند بم به یاساکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق، وه ئێسـتا خۆم ده‌وامم نیـیه و له حکومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته پـشوویه‌کی ڕه‌سمی و ناچار بووم به پـشـووی حساب بکه‌م، به‌ڵام له ڕاستیدا من ناتوانم به جه‌ژنێـک بۆخۆمی دابنێم."
پاشـان ده‌ڵێت " من که پـێشمه‌رگه بووم له شـاخ له سـاڵی 1980 وه هه‌تاکو سـاڵی 2003، واته 23 سـاڵ له شـاخ دژی حکومه‌تی به‌عس و سوپای عێراق جه‌نگاوم، ئێدی باشه چۆن ده‌توانم مێژووی ئه‌و سـوپایه‌ی که من له دژی جه‌نگاوم بیکه‌مه مێژوویه‌ک و جه‌ژنێـکی خۆم. بۆیه ئه‌م سوپایه‌ی دوای سـاڵی 2004 دامه‌زراوه به سوپای خۆمی ده‌زانم.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.