جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی ئێران که هاتۆته ناو سنوری هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێکهاتوه له سی و پێنج سه‌رباز و تانکێکیان له‌گه‌ڵدایه‌و له دوو بنکه‌دا دامه‌زراون.
به‌ر له هاتنه ناوه‌وه‌ی، هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئێران به‌رده‌وام ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان تۆپباران کردووه. به‌ڕێز یاوه‌ر ده‌ڵێت تۆپباران له‌لایه‌ن هه‌ردوو حکومه‌تی تورکیا و ئێرانه‌وه به‌رده‌وام هه‌یه بۆ سه‌ر سنوره‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به هه‌موو شێواز و له‌ڕێی هه‌موو که‌ناڵه‌کانه‌وه داوای له هه‌ردوو حکومه‌ت کردوه بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کان ڕابگرن به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام بیانویان ئه‌وه‌یه که گوایه چه‌کدارانی پژاک و په‌که‌که له‌و ناوچه سنوریانهوه ده‌چنه ناو خاکی وڵاته‌کانیانه‌وه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت هه‌رێمی کوردستانی عێراق هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به ململانێی نێوان پژاک و ئێرانه‌وه یان په‌که‌که و تورکیاوه و حکومه‌تی هه‌رێم له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرایه که به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته لایه‌نێک له شه‌ڕکردندا به‌ڵام ئاماده‌یه که ببێته لایه‌نێک له هه‌ر گفت و گۆیه‌کی ئاشتیانه‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردن.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.