ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له شاری دیاربه‌کر و له کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا وتارێکی پێشکه‌شکرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌و سته‌م و زۆرداریانه کرد که به‌هۆی کوده‌تای سه‌ربازی سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه خه‌ڵکی تورکیا به گشتی و کورده‌کانیش له وڵاته‌که‌یدا تیایدا ده‌ژیان. له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا داوای ده‌نگدانی ئه‌رێنی کرد له‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره له‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر ڕیفۆرمی ده‌ستوری تورکیا بکرێت.
دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت بۆیه سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا داوا له کورده‌کان ده‌کات تا ده‌نگ به ڕیفراندۆمی ده‌ستور بده‌ن چونکه ده‌زانێت که ده‌ستوری نوێی به دووادا دێت و ده‌شزانێت داخوازیه‌کانی کورده‌کانی تورکیا له چوارچێوه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌مڕۆدا نین و پێویست به ده‌ستورێکی نوێ ده‌کات.
دکتۆر جه‌بار قادر ده‌شڵێت ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌زانێت له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیادا خاڵێکی زۆر گرنگه باس له مه‌سه‌له‌ی سوپا بکات و هه‌روه‌هاش به‌وه ده‌زانێت سنوردارکردنی ڕۆڵی سوپا بۆ کورده‌کانی تورکیا گرنگی خۆی هه‌یه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌باردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:29 خوله‌که.