دکتۆر جه‌بار قادر، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت هاوڕایه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی کۆک بوونێک نییه سه‌بارت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا له نێو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیادا.
دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت هه‌رهیچ نه‌بێت تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکیا ئه‌و هاوڕاییه دروست نابێت و به‌ڵام له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا مه‌سه‌له‌که به به‌رژه‌وه‌ندی ئاکه‌په ده‌که‌وێته‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا، دکتۆر جه‌بار قادر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هێزه سیاسیه‌کانی تورکیا له به‌رامبه‌ر ئاکه‌په‌دا پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان پێ نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.