Accessibility links

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لەگەڵ شازادەی جێگرەوەی سعودیەدا کۆدەبێتەوە


ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر
ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی و زاوای سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، جارێد کوشنەر سەبارەت بە ئیسڕائیل و خاکی فەڵەستین لەگەڵ شازادەی جێگرەوەی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلماندا کۆبۆوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کوشنەر پلانێکی ئاشتی ئەمەریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەکات.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کوشنەر و محەمەد بن سەلمان بە هاوەڵی نوێنەری ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەیسن گرینبلاتدا گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و سعودیە کردووە و هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ناردنی یارمەتی مرۆیی کردووە بۆ غەززە.

جێی ئاماژەیە کوشنەر ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ مەلیک عەبدوڵای ئەردەنیدا کۆبوونەوەیەکی هاوشێوەی ئەنجامدا.

دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە ئیسڕائیلەوە بۆ یورشەلیم، هاوڵاتیانی فەڵەستینی بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و دەیان کەس کوژران، ئەمەش گومانی خستە ئەوەی کە بتوانرێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەست بهێنرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG