Accessibility links

میدیاکانی ژاپـۆن: پـێدەچێت کاربەدەستێک لەسەر تۆمەتی گەندەڵی خۆی کوشتبێت


میدیاکانی ژاپـۆن ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە کاربەدەستێکی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەیان بە مردوویی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت لە پاش ئەوەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکرا. هەندێک لە میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن نامەیەکی لە دوای خۆی جێهێشتووە.

ڕاپـۆرتەکان دەڵێن ئەم کاربەدەستە ناوی لە نێوەندی کەیسێکی گەندەڵیدا هاتووە کە لە شاری ئۆساکا ڕوویداوە و پارچە زەویـیەکی حکومەت بە نرخێکی هەرزان بە کەسێکی نزیکی شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیر فرۆشراوە. زەویـیەکەش باخچەیەکی منداڵانی لەسەر بنیادنراوە.

لە لایەکی دیکە نۆبوهیسا ساگاوا کە کاربەدەستێکی باڵایە لە وەزارەتی دارایی و ئەویش ناوی لەو گەنەدەڵیـیەدا هاتووە، دەستی لەکارکەی کێشاوەتەوە.

XS
SM
MD
LG