کەشتی فڕۆکە هەڵگری کاگا و گەورەترین کەشتی جەنگی ژاپۆنی بەشداری لە مەشقە دەریاییەکاندا کرد لەگەڵ کەشتیگەلی جەنگی بەڕیتانیا ئارگیلدا لە زەریای هێمن، لەکاتێکدا کەشتیگەلەکە بەرەو ناوچەیەکی جێناکۆکیی لەسەری دەریای باشووری چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەڕوات.
هەوڵەکانی بەڕیتانیا و ژاپۆن و ئەمەریکا زیادیان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتەکانی چین لە دەریای باشووری چیندا کە ناکۆکیی لەسەرە لەنێوان زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا.
سەرکردەی هێزی دەریایی ژاپۆن کینجی ساکاگوچی وتی " پەیوەندیەکی کۆنمان هەیە لەگەڵ هێزی دەریایی بەڕیتانیدا و هەردووکمان هاوپەیمانی ئەمەریکاین و ئەم مەشقانەش هەلێکن بۆ ئێمە تاوەکو هاریکارییەکانمان پتەوتر بکەین."
ئارگیل و کاگا و ئینازۆما مەشقیان لەسەر شێوازەکانی جوڵان کرد لە زەریای هێمندا لەنزک ڕێڕەوە دەریاییە بازرگانییەکاندا کە کەشتیە بارهەڵگرەکان و کەشتیە نەوت هەڵگرەکان پیایدا دەڕۆن. سێ فڕۆکەی هێلیکۆپتەریش لە ئاسماندا بوون بۆ چاودێریکردنی مەشقەکان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز