ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژاپـۆن به‌رزترین قوله‌ی جیهانی له به‌رده‌می خه‌ڵکیدا کرده‌وه.
قوله‌که که ده‌که‌وێته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی تۆکیۆی پایته‌خت و ناوی دره‌ختی ئاسمانی تۆکیۆی لێنراوه، به‌رزیـیه‌که‌ی 634 مه‌تره و بۆ په‌خشی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن بنیادنراوه و هه‌روه‌ها وه‌ک شوێنێـکی گهشـتوگوزاریش.
کۆمپانیای توبووی هێڵی ئاسنی ژاپـۆن له‌گه‌ڵ شه‌ش کۆمپانیای دیکه‌ی تایبه‌ت به په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن سه‌رپه‌رشتی بنیادنانی قولهکهیان کردووه. له 14 ی مانگی حه‌وتی 2008 وه ده‌ست به بنیادنانی کراوه و له 29 ی مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا ته‌واوبووه. نزیکه‌ی 40 ملیار دۆلاری تێچووه.
قوله‌که که به ئینگلیزی پـێی ده‌گوترێت Tokyo Sky Tree Tower دوو نهۆمی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن لێوه‌ی سه‌یری دیمه‌نه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی شـاری تۆکیۆ بکه‌ن. نهۆمی یه‌که‌م له به‌رزی 350 مه‌تره و نهۆمی دووه‌م له به‌رزی 450 مه‌تره. جگه له‌وه‌ش چه‌ندین بازاڕ و شوێنی گه‌شـتوگوزاری لێکراوه‌ته‌وه.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت سـاڵانه 32 ملیۆن که‌س سه‌ردانی بکات. هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه نزیکه‌ی 8 هه‌زار بلیت بۆ سه‌ردانی کڕابوو.
هه‌روه‌ها ئهنتێناکانی سه‌ر قوله‌که بۆ په‌خشی 9 که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی به‌کاردێن که هه‌شتیان وزه‌کانیان 10 کیلۆ واته و یه‌کێـکیان 3 کیلۆ واته. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شـدا بۆ دوو په‌خشی ڕادیۆش به‌کاردێن که هه‌ر یه‌که‌یان 44 کیلۆ واته.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌رزترین قوله‌یه که مرۆڤ هه‌تا ئێسـتا بنیادیکردبێت، به‌ڵام دووه‌م به‌رزترین بینایه له پاش باڵه‌خانه‌ی بورج خه‌لیفه‌ی دوبه‌ی که بۆ نیشته‌جێکردن بنیادنراوه و به‌رزیـیه‌که‌ی 828 مه‌تره.