له کاتێکدا ژاپۆن مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ زیانه‌کانی پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که و سونامییه‌که‌ی ئاکامی و هه‌روه‌ها قه‌یرانی ناو‌کی ئێستای ، تیمه‌کانی به‌هاناچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌نه ژاپۆن.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتنه وڵاته‌که بۆ هاوکاری کردنی تیمه‌کانی به هاناچوون.
تا ئێستا 70 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ یارمه‌تیدانی ژاپۆن نیشانداوه. تیه‌مه‌کانی کۆریای باشور و چین که پسپۆڕن له بواری گه‌ڕان و ڕزگار کردن ئێستا له ژاپۆنن.
که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکا (USS Ronald Reagan) ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته که‌ناری ژاپۆن. چه‌ند که‌شتییه‌کی تری ئه‌مریکاش بڕێوه‌ن بۆ هه‌رێمه‌که. باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ژاپۆن جان ڕوس ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدان له هه‌موو بوارێک‌دا.
کۆمسیۆنی ڕێوشوێنی ناو‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوو شاره‌زای ناردووه بۆ ژاپۆن بۆ هاوکاری کردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دوو ڕیاکته‌ری ناو‌کی وڵاته‌که.
به‌ڕیتانیاش ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ناردنی تیمه‌کانی فریاگوزاری . ئوسترالیا ، فه‌ڕه‌نسا، سویسرا و سینگاپوریش تیمی فریاگوزاری و شاره‌زا ده‌نێرنه ئه‌و وڵاته.