سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆن ده‌ڵێت قه‌یرانی ناو‌کی له نێو ده‌زگای په‌کـکه‌وتووی فوکوشیمادا زۆر مه‌ترسیداره.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێز ناوتۆ کان گوتی هێزه‌کانی پـۆلیسی وڵات و به‌شی ئاگر کوژاندنه‌وه و هه‌روه‌ها له‌شـکری وڵات ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیـیه‌وه له پـێناو سـاردکردنه‌وه‌ی لوولـله‌ی سـووته‌مه‌نی ئێجگار تیشکده‌ر له ده‌زگاکه‌دا.
به‌رپـرسـانی ژاپـۆنی ئه‌مڕۆ ئاسـتی مه‌ترسی ڕوودانی کاره‌ســاتی ناوکیـیان به‌رزکرده‌وه له 4 وه بۆ 5 خاڵ، به گوێره‌ی پـێوه‌ری ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی که به‌رزترینی 7 خاڵه.
تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌ره‌وه ئاویان ده‌کرد به ده‌زگا ناوکیـیه‌که‌دا به مه‌به‌سـتی سـاردکردنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌کانی تیشـکدانه‌وه له نێو ده‌زگاکه‌دا، هه‌ر بۆیه ده‌بوایه کاتێـکی کورتی سنوردار له نێو ئه‌و ده‌زگایه‌دا کاریان بکردایه.
هاوکات ئه‌ندازیارانی ژاپـۆنی، ئه‌وانیش که‌یبڵی کاره‌بای ته‌نگه‌تاویان بۆ نێو باڵه‌خانه‌ی ده‌زگا ناوکیـیه‌که درێژ ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌بوونی کاره‌بای نه‌گۆڕ ڕه‌نگه توانایی ئه‌وه بداته کرێکارانی نێو ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما بتوانن په‌مپه‌کانی ئاو سه‌رله‌نوێ وه‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی گوته‌که‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆن هه‌وڵی دا هاوڵاتیانی خۆی دڵنیابکاته‌وه له‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کات له ئاینده‌یه‌کی زۆر دوردا نا سه‌رجه‌م ڕه‌وشه‌که کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه یوکیا ئه‌مانۆی سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ژاپـۆن وا له پـێشـبڕکێدایه له‌گه‌ڵ کاتدا بۆ سـاردکردنه‌وه‌ی ده‌زگا ناوکیـیه‌کان که پـله‌ی گه‌رمیان له ئاسـتی ئاسایی گه‌رمتر بووه.
به‌ڕێز ئه‌مانۆ ئه‌مڕۆ گه‌یشته ژاپـۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێـپـرسـراوانی پایه به‌رزی ژاپـۆنی کۆبـبێته‌وه تاوه‌کو بزانێت ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی چۆن بتوانێت یارمه‌تی ژاپـۆن له‌م قه‌یرانه‌یدا بدات.