کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆن ده‌ڵێن ڕێژه‌ی تیشک له ده‌وری ده‌زگایه‌کی ناو‌کی که بومه‌له‌رزه‌که زیانی پـێگه‌یاندبوو گه‌یشـتۆته ئاسـتێـکی مه‌ترسیدار، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئاگر له عه‌مبارێـکی سـووته‌مه‌نیـیه ناوکیـیه‌کانی که‌وته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌که، سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن ناوتۆ کان گوتی تیشکه ناوکیـیه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ئاسـتێـکی زۆر به‌رز و مه‌ترسی هه‌یه تیشکی زیاتریش ده‌ربچێت. داواشی له‌وانه کرد که له ده‌وری که‌متر له 30 کیلۆمه‌تر له ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیمای پـڕ کێشه ده‌ژین له ماڵه‌کانیان بمێـنـنه‌وه.
ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی تیشـک له دوری نزیکه‌ی 240 کیلۆمه‌تر له باشوری تۆکیۆوه به‌دی کراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئاستی تیشکه‌کان نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروسـتی گشـتی دروست بکات.
له سه‌رووتریش، هێشـتا تیمه‌کانی فریاکه‌وتن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی که شـارۆچکه و گونده‌کانیان ته‌ختی زه‌وی بوون به بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی که گوڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بوو و هه‌روه‌ها سونامیـیه‌که‌ی که به دوایدا هات. کاربه‌ده‌سـتان گوتیان زیاتر له 2400 ته‌رمیان هه‌ڵگرتۆته‌وه و چه‌ندان هه‌زار که‌سیش بێ سه‌روشوێنن.
ئاگره‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه دواترین گیروگرفته که دووچاری کارمه‌ندانی ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما بووته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ئاکامی بومه‌له‌رزه و سـونامیـیه‌که سیسـتمی سـاردکردنه‌وه له ده‌زگای فوکوشیما زیانی پـێـکه‌وت و بووه مایه‌ی ڕوودانی ته‌قینه‌وه له سێ یه‌که‌ی و وێرانبوونی باڵه‌خانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕیاکته‌ره‌کان.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم گوتی ژاپـۆن به فه‌رمی ئاگاداری کردۆته‌وه که‌وا ئاگر له عه‌مباری سووته‌مه‌نی ناو‌کی یه‌که‌ی ژمار 4 که‌وتۆته‌وه و ڕێژه‌یه‌کی تیشـک ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئاسـمان ده‌رچوو که یه‌کسـانه به تیشـکی 4 هه‌زار گرتنی وێنه‌ی ئێـکس ڕه‌ی سنگ له هه‌ر کاتژمێرێـکدا.