ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌زگای فوکوشیمای ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له باکوری ژاپـۆن ڕوویدا، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی زیانی پـێـگه‌یشتووه، له ئاکامدا بن‌میچ و دیواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌که‌ی ژماره 3 ی ده‌زگاکه تێـکشـکاون.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه له یه‌که‌ی ژماره 1 ی ده‌زگاکه ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی سیستمی سـاردکردنه‌وه‌که‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی و سونامیـیه‌که‌ی ئاکامی زیانی پـێکه‌وت. کاربه‌ده‌سـتان پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان به‌شی ناوه‌وه به سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه و باوه‌ڕ ناکه‌ن تیشکێـکی زۆری ناو‌کی دزه‌ی کردبێت.
له لایه‌کی دیکه ئه‌ندازیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێـگه له مه‌ترسـیـیه‌کی نوێ له یه‌که‌ی ژمار 2 بگرن که له‌وێش کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سیسـتمی سـاردکردنه‌وه‌که وه‌سـتاوه. کارمه‌ندانی کۆمپانیای تۆکیۆ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک گوتیان مادده‌ی سـاردکه‌ره‌وه‌که بووه به هه‌ڵم و نه‌ماوه، به‌وه‌ش مه‌ترسی توانه‌وه‌ی شیشه سووته‌مه‌نیه‌کانی زیادکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌گه‌ر بێت گه‌رمایی ئاکامی توانه‌وه‌ی شیشه سـووته‌مه‌نیـیه‌کان بـبێته مایه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوی یه‌که‌که، ئه‌وا له‌وانه‌یه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له تیشـکی ناو‌کی ده‌ربچێت که مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروسـتی ده‌بێت. ئه‌ندازیاران ئاوی ده‌ریا ده‌که‌نه نێو هه‌رسێ یه‌که‌که‌ی ده‌زگاکه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ سـاردکردنه‌وه‌یان.
نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س ده‌وروبه‌ری فوکوشیما و ده‌زگاکانی دیکه‌ی ناوکیـیان چۆڵ کردووه که دووچاری کێشه هاتوون. به‌ڵام نزیکه‌ی 600 که‌س له نزیک ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما ئاگادارکراونه‌ته‌وه که‌وا له ماڵه‌کانیان بمێنـنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری USS Ronald Reagan که 160 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی ژاپـۆنه‌وه دوره و هاوکاری له هه‌وڵه‌کانی به‌هاناچوونه‌وه ده‌کات، گوتی که‌شـتیـیه‌که‌یان له ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما دورکه‌وتۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئاسـتێـکی نزمی تیشکی ناوکیـیان له‌سه‌ر 17 له تاقمی که‌شـتیـیه‌که به‌دی کردبوو. گوتیشی به ئاسانی ئه‌و تیشکانه لابراون.
گرفتی ده‌زگا ناوکیـیه‌کان وایکردووه سه‌ره‌نج له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری لابدرێت. پـێشبینی ده‌کرێت کۆی ژماره‌ی قوربانیانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که و سونامیـیه‌که‌ی به دوایدا هات بگاته زیاتر له 10 هه‌زار که‌س.