ژاپـۆن هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگاری ئه‌و فشاره زۆره بـبێته‌وه له ناو 2 ده‌زگای ناوکیـیه‌وه که سیستمه‌کانی وزه و شله‌ی سـاردکه‌ره‌وه‌ی له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزه‌وه زیانی پـێـگه‌یشت، که به 8.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر مه‌زه‌نده ده‌کرا و بووه مایه‌ی سونامی له که‌ناری پاسفیکی دورگه‌ی هۆنشوو و کوژرانی نزیکه‌ی 1000 که‌سی لێـکه‌وته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆن له ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایانگه‌یاند هه‌ندێـک له هه‌ڵمی ده‌زگاکه‌یان ئازادکردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌سـتۆ له ناو 2 ده‌زگاکه که‌م بکه‌نه‌وه که له لایه‌ن کۆمپانیای وزه‌ی ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ له شـاری فۆکۆشیما ده‌خرێته‌گه‌ڕه‌وه.
بومه‌له‌رزه‌که له ڕۆژی هه‌ینی سونامی لێـکه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی دابڕانی وزه له داموده‌زگاکانی دایچی و داینی و زیانی به سیسـتمه‌کانی شله‌ی سـاردکه‌ره‌وه‌ی ده‌زگاکه گه‌یاند که بووه مایه‌ی ناسه‌قامگیرکردنی پاڵه‌په‌سـتۆ له نێو ڕیاکته‌ره ناوکیـیه‌کاندا.
به‌رپـرسی کابینه‌ی ژاپـۆن یۆکیۆ ئیدانۆ ده‌ڵێت ئازادکردنی هه‌ڵمی تیشـکی ئه‌تۆمدا له ده‌زگاکه نابێته مایه‌ی مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره چونکه وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت با ئه‌و هه‌ڵمه به‌ره‌و ده‌ریا به‌ڕێبکات.
حکومه‌تی ژاپـۆن هه‌روه‌ها هێزه‌کانی و هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی ڕه‌وانه‌کردووه بۆ به‌هاناچوونی ئه‌و که‌سـانه‌ی له نێو کۆمه‌ڵـگا که‌ناریـیه‌کان قه‌تیس ماونه‌ته‌وه که شه‌پـۆلی سونامیـیه‌که به‌ره‌و 10 مه‌تر به‌رزبووه‌وه. قوڕاو و ماشێن و باڵه‌خانه داروبه‌ردی له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌رت و بڵاوکردبووه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆن ده‌ڵێن لاشه‌ی 200 هه‌تا 300 که‌س له شـاری سیندای دۆزراوه‌ته‌وه که هه‌ره نزیکترین شـار بووه له بومه‌له‌رزه‌که. ده‌زگای پـۆلیسی نیشـتیمانی ژاپـۆن ده‌ڵێت 700 که‌س دیار نین و نزیکه‌ی 1000 که‌س برینداربوون.