بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌ها له ژاپـۆنی داوه که بۆ 100 سـاڵیش ده‌بێت له‌و وڵاته ڕووی نه‌داوه و بووه‌ته مایه‌ی دروسـتبوونی سـونامێـکی وێرانکه‌ر و هه‌تا ئێسـتا به سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. سونامیـیهکه ژماره‌یه‌کی زۆری به‌له‌م و گه‌شـتی و ئۆتۆمبیل و خانووبه‌ره‌ی به درێژایی که‌ناره‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بردووه.
بومه‌له‌رزه‌که که به گوڕی 8.9 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌وه‌ی دروسـتکردووه که سونامی له ناوچه‌کانی سه‌ر پاسیفیک ڕووبدات، له‌وانه ئه‌مه‌ریکای باشور و ته‌واوی که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سونامیـیهک له که‌ناری ژاپـۆنی داوه که بۆ هه‌تا 10 مه‌تر نوقمی ئاوی کردووه و زیانی زۆری گه‌یاندووه به ناوچه‌یه‌کی فراوان. دیمه‌نه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن نیشـانی ده‌ده‌ن که چۆن شه‌پـۆلی ئاو و قوڕاو ماشێن و باڵه‌خانه و به تۆن داروپه‌ردو له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن به‌سه‌ر کێڵگه کشـتوکاڵیـیهکان له سێندایی پایته‌ختی ناوچه‌ی میاگی.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرت هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که‌وا چه‌ند ئاگرێکیش که‌وتوونه‌ته‌وه، له‌وانه ئاگرێـکی گه‌وره له پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وت له ناوچه‌ی چیبا و له باڵه‌خانه‌ی تۆرباینی ده‌زگای ناو‌کی ئۆناگاوای له میاگی. هیچ ڕاپـۆرتێـک نه‌دراوه باس له‌وه بکات تیشکی ناو‌کی له‌و ده‌زگایه درچووبێت.
له وتارێـکیدا بۆ وڵاته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن ناۆتۆ کان گوتی حکومه‌ت چی له توانایدا هه‌بێت ده‌یکات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی کاره‌سـاته‌که.
له واشـنتنیش، سه‌رۆک ئۆباما هاوخه‌می خۆی بۆ گه‌لی ژاپـۆن ده‌ربڕی.
وێنه‌ی دیکه