Accessibility links

ژاپۆن ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان لە سودان


وتەبێژی باڵای حکومەتی ژاپۆن دەڵێت وەزارەتی بەرگری ژاپۆن دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی لە سودان لە نێوەندی شەڕ و پێکدادانەکاندا لەو وڵاتەدا.

سکرتێری کابینەی حکومەتی ژاپۆن هیرۆکازو ماتسونو وتی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن داوای لە وەزیری بەرگری کردووە فڕۆکەی " هێزەکانی بەرگری " بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ژاپۆنی لە سودان.

ماتسونو وتی " حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ دڵنیابوونەوە لە پارێزراوی دانیشتوانی ژاپۆنی لە ژاپۆن، بە پاراستن و گواستنەوەی هاوڵاتییە ژاپۆنییەکانیشەوە، ئەوەش بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت و وڵاتە سەرەکییەکانی دیکەدا."

ماتسونو بە ڕۆژنامەنووسانی وت تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 60 هاوڵاتی ژاپۆنی لە سودان بوون، وتیشی حکومەت توانیویەتی پەیوەندیی بە هەموویانەوە بکات و هیچ کامێکیان بریندار نەبوون.

ڕۆژی سێشەممە ئاگربەستێکی 24 کاتژمێری لە سودان ڕاگەیەندرا، بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان هەر بەردەوام بوون.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆڵکەر پێرثس وتی شەڕەکەی ناو سودان لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکاندا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 185 کەس و زیاتر لە 1800 کەسی دیکە بریندار بوون، ئەمەش لە نێوەندی هێرشە ئاسمانی و شەڕ و پێکدادانەکاندا لە خەڕتووم و سەرانسەری سودان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG