Accessibility links

ژاپۆن داوا لە ئەمەریکا دەکات پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێ بکات بەسەر کۆریای باکووردا


ژاپۆن داوای لە ئەمەریکا کرد پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێ بکات بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سزاکان لەوانەیە کرێکارانی کۆریای باکوور لە دەرەوە و هەناردەکردنی نەوت و کوتاڵ بگرێتەوە بەپێی ئەوەی سیاسەتمەدارانە کە باسی لێوە دەکەن.

شایەنی وتنە ئەو سزایانەی بەسەر کۆریای باکووردا دەسەپێنرێن زیاتر لەلایەن ئەمەریکاوە دادەڕێژرێن. سەرەتا گفتوگۆ لەگەڵ چینی هاوپەیمانی کۆریای باکووردا دەکەن پێش ئەوەی ئەندامانی تری ئەنجومەنی ئاسایش بەشداری پێبکەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکووری کرد بەڵام هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر کۆریای باکووردا نەکرد.

باڵیۆزی ژاپۆنیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆرۆ بیشۆ وتی ئێستا تۆکیۆ دەیەوێت بڕیارێکی بەهێز دەربکرێت سەبارەت بە کۆریای باکوور.

کۆرۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەمەریکادا باس لە بابەتەکە دەکەین."

سێرجی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە هاوتا ئەمەریکییەکەی ڕێکس تیلەرسنی وت کە ڕوسیا پێی وایە سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ بەسەر کۆریای باکووردا کاریگەریی پێچەوانەیی دەبێت. هەروەها داواشی لێکرد کە واز لە کارە سەربازییەکانیان بهێنن لە نیمچە دوورگەی کۆریا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیش وتی " گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا چارەسەر نیە، ئەمەریکا بۆ ماوەی 25 ساڵە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکات و هیچ سوودێکیشی نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG