حکومه‌تی ژاپۆن ده‌ڵێت؛ 3 به‌رپرسی باڵای وڵات له‌سه‌ر کاره‌کانیان لاده‌بات، به‌هۆی شێوازی خراپی سهرپهرشتکردنیان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی ده‌زگای ناو‌کی فوکۆشیمادا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ " بانری کایده" وه‌زیری بازرگانی و پێشه‌سازی ژاپۆنی گوتی؛ سه‌رۆکی ئاژانسی وزه و هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیر له نێو وه‌زاره‌ته‌که‌ی به جێگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی سه‌لامه‌تی وزه‌ی ناو‌کی ژاپۆنی داده‌نێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز " کایده " پێشتر گوتبوی که ئه‌و به نیازه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت، له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاری گرتنه ئه‌ستۆی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی په‌یوه‌ستن به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کێشه‌ی ناو‌کی له نێو ده‌زگای فوکۆشیمادا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، هۆکاری له‌سه‌ر کار لابردنی ئه‌و 3 به‌رپرسه پایه‌به‌رزه‌ی حکومه‌تی ژاپۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشکرابوونی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی حکومه‌تی ژاپۆنی هه‌وڵیانداوه که به نهێنی گه‌مه به ڕای گشتی بکه‌ن له میانه‌ی سازدانی سیمینارێکی گشتی بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ به‌کارهێنانی وه‌زه‌ی کاره‌با ی به‌رهه‌می ناو‌کی.
ئاژانسه‌کانی حکومه‌تی ژاپۆنی به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نزیکیان له‌گه‌ڵ بواری پیشه‌سازی به کارهێنانی وزه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با تۆمه‌تبارکراون.