Accessibility links

سوپای ژاپۆن هەوڵدەدات خەرجی بەرگری زیاد بکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور


سوپای ژاپۆن هەوڵدەدات ساڵی داهاتوو خەرجی بەرگری بۆ ئاستێکی بەرز زیاد بکات تاوەکو بتوانێت موشەکە باڵیستیکیەکانی کۆریای باکوور بخاتە خوارەوە کە تۆکیۆ بە هەڕەشەیەکی بەردەوامی دەزانێت سەرەڕای ئەوەی پیۆنگیانگ بەڵێنیداوە دەستبەرداری بەرنامە ناوەکییەکەی بێت.

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو بودجەی بەرگری سوپا بۆ چل و هەشت ملیار دۆلار زیاد دەکات.

ئەگەر پڕۆژە بودجەکە پەسەند بکرێت، ئەوا حەوتەمین زیادکردنی ساڵانە دەبێت بەدوای یەکدا لەکاتێکدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی هەوڵدەدات تواناکانی سوپا زیاتر بکات تاوەکو بتوانێت بەرپەرچی هەر هێرشێکی موشەکی بداتەوە لەلایەن کۆریای باکوورەوە و هەروەها ڕووبەڕووی هێزی ئاسمانی و دەریایی چین ببێتەوە لە دەریای دەوروبەری ژاپۆندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG