Accessibility links

ژاپۆن سزای دیکە بەسەر دەوڵەمەندەکانی ڕووسیادا دەسەپێنێت


ڤیکتۆر ڤێکسیلبێرگ
ڤیکتۆر ڤێکسیلبێرگ

وەزارەتی دارایی ژاپۆن ڕایگەیاند وڵاتەکە بڕیاریداوە سەرمایەی 17 کەسایەتی دیکەی ڕووسی سڕبکات، بەمەش ژمارەی ئەو ڕووسییانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە گەیشتە 61 کەس.

ئەم هەنگاوەی ژاپۆن دوای ئەوە هات ڕۆژی هەینی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزا بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی ڕووسیدا دەسەپێنێت، لەوانەش ڤیکتۆر ڤێکسیلبێرگی ملیاردێر و 16 ئەندامی دیکەی پەرلەمانی ڕووسیا.

وەزارەتی دارایی ژاپۆن وتی ڤێکسیلبێرگ یەکێکیشە لەو کەسانەی کە ژاپۆن سزای بەسەردا سەپاندووە، هاوکات ژاپۆن سزای بەسەر 11 ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا و پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانی یوری کۆڤالچودا سەپاندووە کە لە بانکدا کاردەکات.

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن هیرۆکازو ماتسونۆ وتی ژاپۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا کار لەسەر سزاکان دەکات.

ماتسونۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەبارەت بە سزاکان، لە ئێستا بەدواوە لەگەڵ وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و بەشێوەیەکی گونجاو وەڵام دەدەینەوە."

بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، ژاپۆن سزای بەسەر بانکی ناوەندی ڕووسیا و حەوت بانکی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، هاوکات سزای بەسەر ڕێکخراوەکانی دیکەی ڕووسیا و کەس و لایەن و بانک و ڕێکخراوەکانی بێلاڕووسدا سەپاندووە، ئەوەش بەهۆی پشتیوانییەکانی بێلاڕووسەوە بۆ هێرشەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا.

هاوکات هەناردەی کۆمەڵێک کەلوپەلی ڕووسی قەدەغەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG