ژاپـۆن نرخی دراوی خۆی (یه‌ن) له بازاڕی دراوی جیهان دابه‌زاند پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 15 سـاڵ یه‌که‌م جار بوو گه‌یشـتبووه به‌رزترین ئاسـتی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریکایی.
وه‌زیری دراوی ژاپـۆن یوشیهیکۆ نۆدا چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت بانکی ناوه‌ندی خۆی خسته ناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ن بفرۆشێت و دۆلاریش بکڕێت. هه‌رچه‌نده نه‌یگوت بانکی ناوه‌ندی تا چ ڕاده‌یه‌ک یه‌نی فرۆشتووه.
به‌هۆی ئه‌م ده‌نگوباسه نرخی بۆرسه‌ی سه‌ره‌کی ژاپـۆن به‌رزبووه‌وه.
نۆدا گوتیشی مه‌به‌ستی حکومه‌ت له‌و بڕیاره ئه‌وه بوو پـێشی جموجۆڵی دراوی له ڕاده‌به‌ده‌ر له بازاڕ بگیرێت.
ئه‌و به‌ڵێنی دا حکومه‌ت له پاشه ڕۆژیش ده‌ست له بڕیاری هاوشێوه ده‌دات ئه‌گه‌ر به پـێویست بزانێت.
به‌هێزبوونی یه‌ن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ژاپـۆن له بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه گرانتربن.