Accessibility links

ژاپۆن شاندی حکومەت ڕەوانەی ئۆڵۆمپیادی پەکین ناکات


ژاپۆن شاندی حکومەت ڕەوانەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پەکین ناکات، ئەمەش پێدەچێت گرژییەکانی نێوان وڵاتەکە و چین زیاتر بکات.

بڕیارەکەی ژاپۆن دوای ئەوە دێت ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە لەڕووی دیبلۆماتیەوە بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پەکینیان کرد کە وابڕیارە لە مانگی دوودا بەڕێوەبچێت، هۆکارەکەشیان گەڕاندەوە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن چینەوە. بەڵام ژاپۆن بڕیارەکەی وەکو بایکۆت کردن ناودێر نەکردووە.

لەکاتێکدا ژاپۆن هاوبەشی ئەمەریکایە، پەیوەندییەکی ئابووری بەهێزیشی لەگەڵ چیندا هەیە.

سکرتێری سەرۆکی کابینەی ژاپۆن هیرۆکازو ماتسونۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت تۆکیۆ شاندی حکومەت ڕەوانەی یارییەکان ناکات، بەڵام لەجیاتی ئەوە هەندێک بەرپرسی وڵاتەکە ڕەوانە دەکات کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ئۆڵۆمپیادەوە هەیە.

لەو بەرپرسانەش بەڕێوبەری لیژنەی ڕێکخراوی ئۆڵۆمپیادی 2020 ی تۆکیۆ سیکۆ هاشیمۆتۆ و هەروەها بەڕێوبەرەکانی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیکی ناوخۆ.

ماتسونۆ وتی " ژاپۆن پێی وایە گرنگە چین ڕێز لە ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا بگرێت، کە ئەوانەش بەهای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین. ژاپۆن لەسەر ئاستی جیاواز تاوتوێی ئەو بابەتانە لەگەڵ چیندا دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG