پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ژاپـۆن وه‌زیری دارایی یووشیهیکۆ نۆدا وه‌ک ڕێبه‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد، وه به‌وه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌مین سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که له ماوه‌ی ئه‌م پـێنج سـاڵه‌ی دوایـیانه‌دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه یاسادانه‌رانی پارتی دیموکراتی ژاپـۆن له دوایـین گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یاندا ده‌نگی زیاتریان به به‌ڕێز نۆدا دا له به‌رامبه‌ر وه‌زیری بازرگانی و پـێـشهسـازی بانری کایـیدا. چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مان وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری وڵات هه‌ڵبـبژێرێت.
به‌ڕێز نۆدا ده‌ستبه‌جێ دانی به‌وه‌دا نا که ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفت ده‌بێته‌وه که له کێشه‌ی هه‌نوکه‌ی ئابوریـیه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات تاوه‌کو ده‌گاته پاکـکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی کاره‌سـاتی ده‌زگای فوکوشیمای ناو‌کی.
پـێشـبینی ده‌کرێت نۆدا هه‌وڵ بدات هاوبه‌ندیـیه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی لیبراڵ دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆن و پارتێـکی سێـیه‌م پـێـکبهێنێت، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا پارتی لیبراڵ دیموکرات قایل ده‌بێت به‌و هاوبه‌ندیـیه یان نا.