ژاپۆن یه‌که‌مین گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی قانونی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێگرتن له چونه ژوره‌وه‌ی هه‌چ که‌سێك به‌ره‌و ناوچه‌یه‌کی چۆڵکراو له‌ده‌وری ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیمادا.
وه‌زیری کابینه‌ی ژاپۆن یوکیۆ ئیدانۆ له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوه‌کان بریتی ده‌بن له سزادان تا بڕی 1200 دۆلار که به پێوستی ده‌زانن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی 70 هه‌زار که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌که که ژماره‌یه‌کیان سه‌ره‌ڕای ئاگاهیکردنه‌وه فه‌رمیـیه‌که خۆیان پـێـڕانه‌گیراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانیان.
ئیدانۆ گوتی ئاسانکاری ده‌کرێت ته‌نها بۆ یه‌ك ئه‌ندامی هه‌ر خێزانێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ ماڵه‌که‌یان ته‌نها به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی نایاب و به‌ها گران هه‌رچه‌ندێکه ژماره‌یه‌کیان نه‌یانتوانیوه چاوه‌ڕوانبن .
ئه‌سوشیه‌یتد پرێس ڕاپۆرتی داوه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشتوانه‌که که به‌شێکیان ده‌مامکیان به‌ستبوو له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه به‌ر له‌وه‌ی یاسا نوێـیه‌که له نێوه شه‌وی ئه‌مڕۆوه کاری پێبکرێت.