ئه‌و قه‌یرانه‌ی له سـازگه‌ی ناو‌کی بومه‌له‌رزه لێدراوی ژاپـۆن سـازبووه، هه‌روا دێت و قوڵتر ده‌بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاده‌ی تیشـکدانه‌وه‌ی ناو‌کی به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسـتێـک که کاربه‌ده‌سـتانی ناچارکرد بۆ ماوه‌ی کاتی ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی له ناو سـازگه‌که‌دا مابوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری باره‌که له‌وێ ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆن نیشـانی دا که هه‌لیـکۆپـته‌ر هه‌وڵیان دابوو ئاو به‌سه‌ر ڕیاکتۆری ژماره 3 ی زیان لێـکه‌وتووی سـازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیمادا بکه‌ن که زیانی به‌رکه‌وتووه، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ دابه‌زاندنی پـله‌ی گه‌رما و ڕێگه‌گرتن له توانه‌وه‌ی ئامێره‌کانی سووته‌مه‌نی ناو‌کی.
هه‌رچه‌نده ته‌له‌فیزیۆنی NHK گوتی که له‌شـکر به‌رنامه‌ی ڕاگرتووه پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا که پـله‌ی تیشـکدانه‌وه‌ی ناو‌کی زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه و بۆ ئه‌م کرداره سه‌لامه‌ت نیـیه.
چوارشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ژاپـۆن وێنه‌ی نیشـان دا سه‌باره‌ت به گرتنێـکی نوێ له ڕیاکتۆری چواره‌مدا هی سـازگه‌ی فوکوشیما پاش نیو کاتژمێر ئاگره‌که کوژایه‌وه و دوابه‌دواشی دوکه‌ڵێـکی سـپی له ڕیاکتۆری ناو‌کی ژماره 3 هه‌سـتا.