کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ده‌ڵێن کارمه‌ندێک که له گارگه‌ی ناو‌کی فوکوشیمای په‌ککه‌وتووی ژاپۆن کاری ده‌کرد گیانی له ده‌ست داوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و کارمه‌نده‌ی که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 60 ساڵ ده‌بێت له سه‌ر کاره‌که‌ی له ڕۆژی شه‌ممه له هۆش خۆی چوو و برا بۆ نه‌خۆشخانه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و کابرایه له کاتێکدا نه‌خۆش که‌وت که ئامێری خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوی پیسی هه‌ڵگرتبوو ئه‌وه‌ی که له ده‌زگا په‌ککه‌وتووه‌کان هاتبوو.
وته‌بێژێکی کۆمپانیای وزه‌ی ئیلیکتریکی ژاپۆنی ده‌ڵێت ئه‌و کابرایه تیشکه‌کانی کارگه‌که کاری تێنه‌کردبوو. هۆی سه‌ره‌کی مردنه‌که‌ی تا ئێستا نادیاره.
شایانی باسه تیشکه ناوکییه‌کان له 11 مانگی 3
وه له سازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیما ده‌رده‌چێت. پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌و سونامییه‌که‌ی ئاکامی زیان به سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی هه‌ر 6 ڕیاکته‌ری سازگه‌که که‌وتبوو. ڕێژه‌ی به‌رزی تیشکه‌کان له نێو، خۆڵ، ئاوی ده‌ریا، ماسی و که‌ره‌سته‌کانی کشتوکاڵ به دووری چه‌ندان کیلۆمه‌تر ده‌وروبه‌ری ئه‌و سازگه‌یه به‌دی کرابوو. به ده‌یان هه‌زار که‌س له ناوچه‌که ڕاگوێزران.