مه‌ترسی تیشکدانه‌وه‌ی نوێ له شاری تۆکیۆ و هه‌روه‌ها له شاری یۆکۆهامای هاوسێی تۆکیۆ هاتووه‌ته گۆڕێ و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که ده‌زگای په‌ککه‌وتووی فوکوشیما هێشتا هه‌ر مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ به‌شی زۆری وڵاتی ژاپۆن.
به‌رپرسان له ناوچه‌ی سیتاگایا ئه‌وه‌ی که ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێی هاوڵاتیانه له شاری تۆکیۆ و نزیکه‌ی 235 کیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای ده‌زگای فوکوشیماوه دوره، ئامێری ئاشکراکردنی تیشکدانه‌وه ، تیشکی له سه‌ر شـۆستهیهکی نزیک خوێندنگه‌یه‌ک تۆمارکردووه و ئاستی تیشکه‌که‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ناوچه‌ی چۆڵکراوی چوارده‌وری ده‌زگای له‌کارکه‌وتووی فوکوشیما به‌رزتره .
هاوکات مادده‌ی تیشکده‌ر سترۆنتیوم 90 (strontium-90) له شاری یۆکۆهامادا دۆزراوه‌ته‌وه له خۆڵی سه‌ربانی خانویه‌ک که پتر له 240 کیلۆمه‌تر له ده‌زگای یوکوشیماوه دوره . ئه‌م مادده تیشکده‌ره ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و هه‌روه‌ها لۆکیمایا ، واته شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما، ئه‌وه‌ی به وزه‌ی ناو‌کی کاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت ، به هۆی زه‌وی له‌رزه‌که‌ی ئه‌مساڵی ژاپۆن زیانی پـێکه‌وت.